به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند : تاقمە چەکدارەکان ئاگڕبڕەکەیان بە هاویشتنی حەوت هاوەن بۆ سەر ناوچەی " حەرش تەسنین" لەم شاری تلبیسە بنپێکردووە . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری سوریا تاقمەکانی ترۆریستی لەناوچەی " ئۆمشەرشوح" لە گردوپەری باکووری حۆمس دەستیان دایە هاویشتنی هاوەن .
ئاگر بڕ لە سوریا کە بەناوبژیوانی ڕوسیا وئەمریکا دەسکەوتووە ، لە ئێواڕەێ دووشەممە بە کاتی خۆجێی بەڕێوە چووە .
سوپای سوریا کاژێر ١٩ ی رۆژی دووشەممە بەکاتی خۆجێی ئاگڕبڕی ڕاگەیاند و ووتی ڕەژێمی هێوری بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە سەرانسەری سوریا دادەمەزرێت . سوپای سوریا هەروەها ڕایگەیاند ئەو مافە بۆ دەوڵەت پارێزراوە کە بەرامبەر هەرچەشنە بنپیکرانی ئاگر بڕ لەلایەن تاقمەکانی چەکدار بەرەنگاری ئەوان ببێتەوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:١٠
News ID: 779080
وەزارەتی بەرگری سووریا ئەمڕۆ چوارشەم لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە گرووپە تیرۆریستیەکانی جێگیر لەو وڵاتە بە هاویشتنی هاوەن ئاگڕبڕی وڵاتەکەیان پێشێل کردوە